ده‌شنێ موراد له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "من وه‌كو كچێك ده‌توانم له رێگه‌ی گۆرانی گوتنه‌وه شتێكی تازه پێشكه‌ش بكه‌م، چونكه ناترسم و ده‌توانم به‌شێوازی زۆر جیا گۆرانی تۆمار بكه‌م".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌شنێ موراد پێشكه‌شكاری پێشووی به‌رنامه‌ی "بێ كۆنترۆڵ" له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، ده‌رباره‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی بۆ كاری گۆرانی گوتن گوتی "ده‌مێكه ئاره‌زووی ئه‌وه‌م هه‌بوو ده‌ست به كاری گۆرانی بكه‌م، به‌ڵام كه‌سێك نه‌بوو هاوكارییم بكات و رێگام نیشان بدات چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بێمه پێشه‌وه و كاری تێدا بكه‌م".