|
رۆژنامه‌یه‌كی میسری بڵاویكردووه‌ته‌وه
به‌هۆی كێشه‌ی خه‌رجی ماڵ فه‌رمانبه‌رێكی ناوچه‌ی باشوری شه‌رقیه‌ی
میسر له‌نهۆمی دووه‌می ئه‌و شوقه‌یه‌ی تێیدان خیزانه‌كه‌ی
فڕێداوه‌ته خواره‌وه، پۆلیسیش مێرده توڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لیوم ئه‌لسابیع"ی میسری له‌هه‌واڵێكی سه‌یریدا
بڵاویكردوه‌ته‌وه"فه‌رمانبه‌رێكی میسری به‌هۆی ده‌نگه ده‌نگی‌و
توڕه بوونی له‌خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی خه‌رجی ماڵه‌وه،
خێزانه‌كه‌ی له‌نهۆمی دووه‌می بینایه‌كه‌وه فڕیداوه‌ته خواره‌وه
له‌شاری دیربی ناوچه‌ی باشوری شه‌رقی میسر".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه پیاوه‌كه ناوی "لوتفی.ع"ه
ته‌مه‌نی 37 ساڵه، خێزانه‌كه‌شی ناوی "ئه‌مه‌ل.م"ه و ژنی ماڵه.
"ئه‌لیوم ئه‌لسابیع" هه‌روه‌ها ئاشكرای كردوه "دوای رووداوه‌كه
پۆلیس پیاوه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه‌و دادگای ناوچه‌ی شه‌رقیه‌ش
بڕیاری داوه چوار رۆژ پیاوه‌كه ده‌ستگیربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكریت سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه".
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها بڵاویكردوه‌ته‌وه: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه
و به‌پێی وته‌ی ژنه‌كه كه ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ركه‌وتووه
فه‌رمانبه‌ره‌كه‌و خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی ناكۆكیان له‌سه‌ر چۆنێتی
خه‌رجی ناوماڵ بووه به‌ده‌نگه ده‌نگ و شه‌ڕیان، تا پیاوه‌كه
توره بووه‌و ژنه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌و له‌به‌لكۆنه‌ی شوقه‌كه‌یه‌وه
كه ده‌كه‌وێته نهۆمی دووه‌مه‌وه خستوویه‌تیه خواره‌وه". |