|
به‌ده‌نگدانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق،
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی نوێ، له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ده‌ستی پێكرد.
سه‌عات حه‌وتی سه‌رله‌بیانی ئه‌مڕۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری
عیراق له خوێندنگای رۆشن به‌درخان له‌شاری سلێمانی یه‌كه‌م كه‌س
له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ده‌نگی دا.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگیدا له‌میانی وته‌یه‌كی كورتیدا
بۆ رۆژنامه‌نووسان رۆژی ده‌نگدانه‌كه‌ی به رۆژێكی مێژوویی بۆ
سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق وه‌سفكرد و هیوای خواست پرۆسه‌كه به
"ئاشتی و خۆشی" به‌ڕێوه‌بچێت.
داواشی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد "رێز له ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرن" و پێی وابوو هه‌ڵبژاردنه‌كه "گۆڕانكاری
گه‌وره له نه‌خشه‌ی سیاسیی عیراقدا دروست ناكات، به‌لڵام
گۆڕانكارییه‌كی كه‌م دێنێته ئاراوه".
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش
"هه‌مان هێزه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست".
داواشی له تێكڕای گه‌لانی عیراق كرد كه به‌شداری له پرۆسه‌ی
ده‌نگدانه‌كه‌دا بكه‌ن.
جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی دووپاتكرده كه له‌لایه‌ن "سه‌رۆك
بارزانییه‌وه پاڵێوراوم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و لایه‌نه
سه‌ره‌كییه‌كانی عیراقیش داوایان للێكردووم خۆم بۆ ئه‌و پۆسته
بپاڵێومه‌وه".
هه‌ر له شاری سلێمانی و له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا،
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ
خاتوو "سه‌رباخ"ی خێزانی‌دا، له ئاماده‌یی "شیرینی كچان"
ده‌نگیدا.
له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
عیراق، هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازه و ده‌بێت هه‌موو تاكێكی
كوردی به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕوات و
هه‌ست به‌وه بكات كه به‌ده‌نگی ده‌توانێت خه‌باتێكی مه‌ده‌نی
ده‌ستپێبكات".
سه‌رۆكی حكومه‌ت هیوای خواست هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق
به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دوور له ساخته‌كاریی به‌ڕێوه بچێت،
گرنگی هه‌ڵبژاردنی دروست و دیموكراسیانه‌شی بۆ هه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خسته‌ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌سه‌ندكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردن، خاڵێكی گرنگه و پێویسته هه‌موو هێزێكی عیراقی
به شێوه‌یه‌كی درووسته مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات، وتیشی:"ئێمه وه‌كو كورد له بارێكدا كه
دڵنیا بووین له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دوور
له هه‌ر جۆره ساخته‌كارییه‌ك به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌وا به سنگێكی
فراوانه‌وه ئه‌نجامه‌كان وه‌رده‌گرین و په‌سه‌ندیان ده‌كه‌ین".
دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، بۆ كورد
هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازه و ده‌كرێت ئه‌نجامی گرنگی بۆ
كورد لێ چاوه‌ڕێ بكرێت.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڕوونیكرده‌وه، "ره‌نگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌و
هێزه‌شی نه‌بێت كه بتوانێت گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له عیراقدا
به‌دیبهێنێت، به‌ڵام گومان له‌وه‌شدا نییه كه وه‌كو هه‌ڵبژاردن،
كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی نوێ دێنێته ئاراوه، كه جیاوازییان له‌گه‌ڵ
ره‌وشی پێشتردا ده‌بێت و دوای هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانیی
به‌هێز دروست ده‌بن".
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ڵبژاردنی وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بۆ
ئێستای عیراق گرنگ وه‌سف كرد و پێداگریكرد، هه‌ڵبژاردن
ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه عیراق قۆناغێكی نوێ له مێژووی خۆی
تاقیده‌كاته‌وه.
هه‌ر
له شاری سلێمانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له خوێندنگه‌ی بڵند
ده‌نگیدا.
له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی "خه‌ندان" كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی پیرۆزبایی
به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له خه‌ڵكی شاری سلێمانی
كرد و هیوای خواست پرۆسه‌كه به‌هێمنی و ئازادی به‌ڕێوه‌بچێت.
داواشی له هاووڵاتیان كرد به گه‌رموگوڕی به‌ره‌و سندزقه‌كانی
ده‌نگدان بچن و وتیشی هاووڵاتیان مافی خۆیانه ده‌نگ به‌كێ
ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش جێگری سكرتێری گشتی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وتی "هاووڵاتیان ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ بكه‌ن، ئێمه‌ش قبوڵی ده‌كه‌ین".
له‌شاری هه‌ولێریش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا كر، به‌ڵام هیچ لێدوانێكی بۆ
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌دا.
هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌كاتی ده‌نگداندا
له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له هاوینه‌هه‌واری پیرمام، وتی “ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لی كورد چاره‌نوسسازه به تایبه‌تیش بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ناوچه كێشه‌داره‌ن و به تایبه‌تیش كه‌ركوك" و
وتی “داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین زۆرترین به‌شداری له
پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن".
له‌شاری كه‌ركوكیش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق
به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا كرد و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له
شاری كه‌ركوك به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند كه كودانی كه‌ركوك
به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن،
به‌جۆرێك كه "تا ئێستا نزیكه‌ی له 50%ی كوردانی شاری كه‌ركوك
ده‌نگیان داوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی
سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سایتی
"خه‌ندان"ی رایگه‌یاند: 20 سكاڵا له‌لایه‌ن قه‌واره‌كانی
سلێمانیه‌وه له‌سه‌ر بانگه‌شه‌كردن له بنكه‌كاندا تۆماركراوه"،
فه‌رهاد تاڵه‌بانی به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند
كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و تا
ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌ك له كه‌ركوك تۆمار نه‌كراوه.
لایخۆشیه‌وه عه‌بدوڕه‌حمان خه‌لیفه به‌رپرسی په‌وه‌ندییه
جه‌ماوه‌رییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عیراق وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
ئاماژه‌ی به زۆریی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران كرد له كوردستان و وتیشی
ئه‌گه‌ر ده‌نگدانه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت، ڕێژه‌ی
ده‌نگدان ده‌گاته سه‌رووی 80%..
ئیمری دیمسكۆ كه سیناتۆرێكی فه‌ره‌نسییه و له‌گه‌ڵ دوو سیناتۆری
تر چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن رایگه‌یاند
تا ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دیموكراسی
به‌ڕێوه ده‌چێ و
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت لایه‌نی مه‌زهه‌بی كه‌متر به‌دی ده‌كرێت،
بگره لایه‌نی سیاسیی زیاتر به‌دی ده‌كرێ".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ردوو ئۆفیسی یه‌ك و دوو سه‌ر به
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له قه‌زای
خانه‌قین جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، له‌قه‌زاكه شانبه‌شانی هه‌موو
شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق
به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ گرفتێكی ئه‌منییان نییه.
به‌ڵام له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په بۆمبێك به كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌قییه‌وه و كارمه‌ندێك
به‌سه‌ختی برینداربوو. له‌ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ش بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان
داخرا.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پێنج بۆمبیشه‌وه، دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی له
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا برینداربوون.
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا پرۆسه ده‌نگدانه‌كه به‌رده‌وامه و
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌م چه‌ند سه‌عاته‌ی كه ماوه، هاووڵاتیان
به‌رێژه‌ه‌یكی زۆرتر روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن. |