|
||||||||
![]() |
||||||||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
|
|||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
||
|
جۆمپا لاهیری بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هونه‌ری و زانستی مرۆڤایه‌تی حكومه‌تی ئۆباما |
||
|
(جۆمپا لاهیری) نوسه‌ری به‌ناوبانگی هندی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی (پۆلیتزێر) بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی (هونه‌ری و زانستی مرۆڤایه‌تی) حكۆمه‌تی بارك ئۆباما.. سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له وته‌ێكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌ندام بوونی ئاوا كه‌سانێكی به‌توانا له‌م كۆمیته‌یه‌دا. كۆمیته‌ی(هونه‌ری و زانستی مرۆڤایه‌تی) سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له ساڵی 982 1 به ئامانجی پێشبردنی هونه‌ر و زانستی مرۆڤایه‌تی له كۆشكی سپی دامه‌زرا.ئامانجی ئه‌م كۆمیته بایه‌غدان به مه‌ده‌نیه‌ت ،كۆمه‌ڵگا، فێربوون ، مێژووی هونه‌ر و زانستی مرۆڤایه‌تییه. میشێل ئۆباما هاوسه‌ری ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و كۆمیته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه. (جۆمپا لاهیری) كه زۆرتر به‌هۆی كۆرته چیرۆكه‌كانی له جیهان ناسراوه. له ساڵی 2000 بۆ نوسینی یه‌كه‌م كتێبی به‌ناوی (واتای ده‌رده‌كان) خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی(پۆلیتزێر) پێ به‌خشرا.هه‌روه‌ها له ساڵی 2008 به‌هۆی نوسینی كتێبی (خاكی غه‌ریب) خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی (ئۆكانر)ی پێ به‌خشرا. |
||
|
|
||
|
|
||
| ئەرشیف ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ |
|
|