14 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌

فۆنتی کوردی دابگرە

 
 

 

 
 
 

نامه‌ دڵدارییه‌كانی جۆن كینیدی فرۆشران

 
 
 

چه‌ند نامه‌و بروسكه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی كه‌ جۆن كینیدی سه‌رۆكی پێشووتری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا بۆ كچێكی گه‌نجی سویدی به‌ناوی جونیلا فۆن پۆست- ی ناردبوو، له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا به‌ 115 هه‌زارو 537 دۆلار فرۆشران.
سه‌رۆكی ده‌زگای لیجندری ئۆكشنز بۆ زیادكردن رایگه‌یاند: "به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانمان ئه‌و نامه‌و بروسكانه‌ كه‌پێكهاتبوون له‌ 11 نامه‌و سێ بروسكه‌و كینیدی له‌كاتێكدا سیناتۆر بووه‌ بۆ  جونیلای ناردووه‌، به‌بڕی ته‌نها 40 تا 50 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشران، زۆر خۆشحاڵین به‌م ژماره‌ گه‌وره‌یه‌".
كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ناوچه‌ی ویست كۆست- ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیادكردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

 
     
 
 

  

 

 

 

         ئەرشیف  ١  ٢  ٣   ٤  ٥   ٦   ٧   ٨   ٩   ١٠