|
||||||||
![]() |
||||||||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
|
|||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
||
|
كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی و كه‌ركوك زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه |
||
|
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند: له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك و له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه. سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت وتی: "به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانیدا هه‌ریه‌ك له "د.سامان فه‌وزی، مه‌لا ماجیدی حه‌فید، چێنه‌ر عه‌لی جۆڵا، حاكم فه‌رهاد، مامۆستا بورهان و وریا فه‌ره‌ج" كاندیدانی یه‌كێتی نیشتیمانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه و پێده‌چێت ببنه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق". به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "خه‌ندان" كه‌وتووه د.مه‌حمود عوسمان كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی هه‌یه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه تائێستا هه‌ریه‌ك له حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و حزبی شیوعی كوردستان هیچ به‌رچاوروونییه‌كیان نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی و محه‌مه‌د عه‌لی عه‌زیز پاڵێوراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستهێنانی كورسی ده‌كات. له‌سنووری پارێزگای كه‌ركوكیش هه‌ریه‌ك له د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم و خالید شوانی و ئاڵا تاڵه‌بانی و د.مه‌لا سیروان پاڵێوراوانی یه‌كێتی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه و بوون به په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عیراقیان مسۆگه‌ر كردووه. |
||
|
|
||
|
|
||
| ئەرشیف ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ |
|
|