|
به‌بۆنه‌ى رۆژى (8) مارسه‌وه رۆژى جیهانى ژنان، شانۆگه‌رى (كچێكی
وه‌نه‌وشه‌یی)
نمایشده‌كرێت.
ئه‌م شانۆییه كه
به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانى
سلێمانی به‌هاوبه‌شی سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و
رووناكبیری ژنان
نمایشیده‌كه‌ن،
له‌چیرۆكی مهاباد قه‌ره‌داخی-یه‌و داڕشتن و
ده‌رهێنانی مۆفه‌ق عارف لهۆنی-یه‌و
بڕیاره له‌ڕۆژانی (12/3 تا
14/3/2010) له‌هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان
نمایش بكرێت.
ئه‌و زوڵم و سته‌م و نایه‌كسانی و بێ
مافییه‌ی كه به‌رامبه‌ر ژنان
ده‌كرێت و ئه‌و هه‌موو توندوتیژ و سوكایه‌تی و بێ
رێزییه‌ی روبه‌ڕووی (ره‌گه‌زی مێ)
ده‌بێته‌وه هه‌وێنی ده‌ق و
نمایشه‌كه‌ن كه له‌نواندنی شه‌نیه‌ر حه‌مید، ماردین
سه‌باح، لاڤه ره‌سوڵ، رێژنه رزگار، شه‌هرام
عومه‌ر، شایی ره‌زا، دونیا عومه‌ر، سلیڤا
هۆشیار، هاشم ئه‌كره‌م و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر توانا فه‌رهادو
سینۆگرافیاى ده‌رهێنه‌رو نیگاره‌كان
نه‌سرین فه‌تاح و پۆسته‌رو ده‌لیل له‌لایه‌ن هه‌ڵۆ جه‌لال
درووستكراوه، رووناكی توانا فه‌رهاد- رێكه‌وت
عه‌بدول و جلوبه‌رگ و ماسك ئه‌ڤین
غه‌ریب-ه.
له‌باره‌ى ئه‌م شانۆییه‌وه
هونه‌رمه‌ند مۆفه‌ق عارف لهۆنى وتى:
ئه‌و زوڵم و سته‌مه به‌ناوی ئاین و
داب و نه‌ریت و ده‌سه‌لات و تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگاوه ده‌كرێت، یان له‌ژێر چه‌تری هه‌رناو و
گروپ و یاسایه‌كه‌وه كرابێ ئاكامی هه‌ر
پێشێڵكردنی مافه‌كان و جیاوازی جێنده‌ری و توندوتیژی و زوڵم و
سته‌مه (به‌رامبه‌ر
ژنان) له‌م نمایشه‌دا، كه پارێزه‌رێكی چیرۆكنوس و نیگاركێش
به‌رده‌وام
له‌كاره‌كه‌یدا بۆ چه‌واشه‌كردن باسی مافی مرۆڤ و ژنان و ئازادی و
یه‌كسانی ده‌كات كه‌چی له‌ڕاستیدا خۆی
یاسا‌و مافه‌كان پێشێل ده‌كات و ئازادی (سه‌ر) ده‌بڕێ. |