میوانانی سەرهێڵ 

فۆنتی کوردی دابگرە

 
 

 

 

 

 

زۆرترین كورسییه‌كانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێت

 
 
 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ بڵاو کراونه‌ته‌وه‌، له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی براوه‌یه‌ و پاڵێوراوه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌ هه‌ولێر و دهۆك و موسڵ زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌. چاودێرانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌یێنن كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌سته‌به‌ركردووه‌ ، له‌وانه‌ له‌پارێزگای دهۆك پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان 90% ی ده‌نگی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیان به‌ده‌ست هێناوه‌ . هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای هه‌ولێر پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركه‌وتنی بێوێنه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واش زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ر كردووه‌. له‌ پارێزگای كه‌ركووكیش، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه‌، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق، به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێت .

 
     
 
 

  

 

 

 

         ئەرشیف  ١  ٢  ٣   ٤  ٥   ٦   ٧   ٨   ٩   ١٠