|
ژماره‌یه‌ك زانای ئیتاڵیا هه‌مان ته‌كنیكی
په‌یڕه‌وكراو بۆ لابردنی خاڵی كوتراویان به‌كارهێنا بۆ چاككردنه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ك تابلۆی هونه‌ری كۆن، ته‌كنیكه‌كه‌ش له‌رێگه‌ی له‌یزه‌ره‌وه
ده‌كرێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه‌چوو.
تیمێكی زانستی سه‌ر به په‌یمانگای فیزیای ته‌تبیقی له‌شاری
فلۆرنسای ئیتالیا له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی تیشكی لێزه‌ره‌وه
توانی تابلۆی كۆنی هونه‌ری سه‌ر قوماش و سه‌ر دیوار پاك و
نوێبكاته‌وه، كه به‌هۆی كۆنیه‌وه جوانی ره‌نگه‌كانی له‌ده‌ستدابوو.
"سالفاتۆری سیانۆ" كه سه‌رۆكی ئه‌و تیمه زانستیه‌یه رایگه‌یاند:
له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه كه نزیكه له‌ته‌كنیكی
به‌كارهێنراو بۆ لابردنی خاڵی كوتراو توانیومانه چه‌ندین تابلۆی
به‌ناوبانگ پاك بكه‌ینه‌وه، كه هه‌ردوو تابلۆی "ساگریستیا
فیكیا"و "كابیلا دیل مانتۆ"ی تێیدایه كه له‌مۆزه‌خانه‌ی "سانتا
ماریا دیلا سكالا"ی شاری سیینا دانراون.
زانایان پێشتریش ته‌كنیكی لێزه‌ریان به‌كارهێناوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی
په‌یكه‌ری نه‌بی داود كه دۆناتیلۆ دروستی كردووه، هه‌روه‌ها
تابلۆی "ده‌رگای ئاسمان"، كه هه‌ردووكیان له برۆنز دروست كراون،
به‌ڵام ته‌كنیكه نوێیه‌كه سه‌ركه‌وتووتره.
زانایانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ته‌كنیكه گرنگیه‌كی
زۆری په‌یدا كردووه له‌بواری پاككردنه‌وه‌ی كاره هونه‌رییه
به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، به‌تابلۆ دیوارییه‌كانیشه‌وه.
تیمه ئیتالیه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه"لێزه‌ر زۆر زیره‌كانه
كار ده‌كات، به‌ووردیش ئه‌و شتانه لاده‌بات كه‌پێویست به‌لابردن
ده‌كات له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كه، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات سه‌ركه‌وتووتربێت
له‌ته‌كنیكه‌كانی پێشتر".
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد " به‌كارهێنانی لێزه‌ر شاره‌زایی
زۆری ده‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر خراپ به‌كاربهێنرێت ره‌نگه كاره
هونه‌رییه‌كه بشێوێنێت".
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كه پسپۆڕانی بواری پاككردنه‌وه‌و
نوێكردنه‌وه‌ی تابلۆ هونه‌رییه‌كان تیشكی لێزه‌ر به‌كاردێنن بۆ
لابردنی چینی خۆڵ‌و پیسی سه‌ر كاره هونه‌رییه كۆنه‌كان، به‌تایبه‌تیش
ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی له‌سه‌ر به‌ردو كانزا دروستكراون. |