|
||||||||
![]() |
||||||||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
|
|||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
||
|
یاریزانێك له‌ناویاریگادا گیانی له‌ده‌ستدا |
||
|
له‌میانه‌ی یاریه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می خولی یانه نایابه‌كانی سوداندا كه‌له‌نێوان هه‌ردو یانه‌ی مه‌ریخ و ئه‌مه‌لدا ئه‌نجام درا له‌خوله‌كی 15ی یاریه‌كه‌دا یاریزان مه‌جدی ئومبده له‌یانه‌ی ئه‌مه‌ل به‌توندی به‌ر یاریزانی نه‌یجیری ئه‌ندۆراس ئیداهۆری یاریزانی یانه‌ی مه‌ریخ ده‌كه‌وێت و له‌ئه‌نجامدا ئیداهۆر گیان له‌ده‌ست ده‌دات هه‌رچه‌نده ئه‌ویاریزانه ده‌گوازرێته‌وه بۆنه‌خۆشخانه به‌ڵام پێش گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه ئه‌ویاریزانه گیان له‌ده‌ستده‌دات به‌پێی پشكنینه پزیشكیه‌كان هۆكاری مردنی ئه‌ویاریزانه بۆ دابه‌زینی په‌ستانی خۆێنی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌و هۆیه‌شه‌وه یاریه‌كه وه‌ستێنراو شه‌ڕو ئاژاوه‌شی به‌دواوه بوو. جێی بیرهێنانه‌وه ئیداهۆر له‌یانه‌ی ئۆلفینی نه‌یجیریه‌وه ساڵی 2006 روی كرده یانه‌ی مه‌ریخی سودانی وپاشان بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ چووه ریزه‌كانی یانه‌ی نه‌سری ئیماراتیه‌وه‌و پاشانیش گه‌ڕایه‌وه ریزه‌كانی یانه‌ی مه‌ریخه‌وه‌و له‌ساڵی 2006یشدا نازناوی گۆڵكاری خولی سودانی وه‌رگرت وئه‌مساڵیش به‌تۆماركردنی 5 گۆڵ له‌پێشه‌نگی خولی ئه‌و وڵاته‌دایه |
||
|
|
||
|
|
||
| ئەرشیف ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ |
|
|