|
له كاتی خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی،
ئۆباما به‌ڵێنێكی به هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و
به‌ڵێنه‌ی به جێ نه‌گه‌یاندووه.
به پێی راپۆرتێكی پزیشكی كه وه‌ك رێنمایی ئاراسته‌ی باراك ئۆباما
كراوه، ده‌بێت باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، واز له جگه‌ره
كێشان بهێنێت و پڕۆگرامێكی وه‌رزشی رۆژانه په‌یره‌و بكات و رژێمی
خواردنی ته‌ندروست په‌یره‌و بكات و خواردنه‌وه‌ی كحولی كه‌م بكاته‌وه
و ده‌بێت خۆشی بكوتێت.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه میدیاكان و له‌وانه‌ش ئاژانسی بی بی سی
گرنگییه‌كی زۆری پێداوه، جگه‌ره كێشانی ئۆبامایه.
پێشترمیشیل ئۆباما هاوسه‌ری باراك ئۆباما به مه‌رجێك رازی بوو كه
هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بپاڵێوێت، كه واز له
جگه‌ره‌كێشان بهێنێت، به‌ڵام ئه‌م راپۆرته ئه‌وه ده‌رده‌خات كه
تا ئێستا ئۆباما وازی له جگه‌ره كێشان نه‌هێناوه.
نه‌یارانی ئۆباما ئه‌و بابه‌ته‌یان قۆستۆته‌وه و رایانگه‌یاندووه
كاتێك ئۆباما نه‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه
بگه‌یێنێته سه‌ر، چۆن ده‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنانه بباته سه‌ر كه
به گه‌لی داوه. |