|
دەشتی جەمال، سەرۆكی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق
ئاشكرایكرد كە 13 گەنجی كورد بەهۆی بڕیاردانی بەزۆر ناردنەوەیان
لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە خۆیان كوشتووە.
گوتیشی "تا ئێستا 213 پەنابەری كورد گیانیان لەدەستداوە، كە 13یان
بەهۆی دیپۆرتكردنەوەیان خۆیان كوشتووەو هەندێكیشیان لەكاتی هەڵاتن
لەدەست پۆلیسی توركیاو ئێران كوژراون". بەپێی ئاماری ئەو رێكخراوە
لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 4240 پەناخواز لە وڵاتانی ئەوروپا بە
زۆر رەوانەی عێراق و كوردستان كراونەتەوە، بەپێی قسەی سەرۆكی ئەو
فیدراسیۆنە رۆژی 23ی ئەو مانگە 35 پەناخوازی كورد لە وڵاتانی
ئەوروپاوە بەفڕۆكەیەكی سەربازی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
دابەزێندراون.
درێژهی راپۆرته ههواڵهكه لهژماره 101ی (رووداو)دا
بخوێنهوه. |