14 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌

فۆنتی کوردی دابگرە

 
 

 

 
 
 

رێژه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عیراقدا 62% بووه‌

 
 
 

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: رێژه‌ی‌ به‌شداریكردن هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ په‌رله‌ماندا له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عیراقدا 62% بووه‌ و به‌رزترین رێژه‌شه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدا بووه‌، سبه‌ینێش ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌ ره‌سمییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
حاكم سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسدا له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت رایگه‌یاند: رێژه‌ی‌ به‌شداریكردن هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ په‌رله‌ماندا له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عیراقدا 62% بووه‌.
حاكم سه‌ردار وتیشی‌: "275 هه‌زار عیراقی‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌نگیان داوه‌".
وتیشی‌: "ئه‌و ئیستیمارانه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ تیادا تۆمار كراوه‌ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمسیۆن له‌ به‌غدا و له‌وێ‌ ئیدخالی‌ كۆمپیوته‌ر ده‌كرێن ".
لای‌ خۆیه‌وه‌ حه‌مدیه‌ حسێنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا له‌ به‌غدا رێژه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراقدا راگه‌یاند كه‌ به‌مجۆره‌ بوو:
1- نه‌ینه‌وا
     66%
2- كه‌ركوك
     73%
3- دیاله‌
         62%
4- ئه‌نبار
     61%
5- به‌غدا
         53%
6- بابل
         63%
7- كه‌ربه‌لا
     62%
8- واست
         60%
9- سه‌لاحه‌دین
     73%
10- نه‌جه‌ف
     61%
11- قادسیه‌
     62%
12- زیقار
         60%
13- میسان
         50%
14- به‌سره‌
        57%
15- سلێمانی 73%
16- هه‌ولێر 76%
17- دهۆك 80%
18-موسه‌نا 61%

 
     
 
 

  

 

 

 

         ئەرشیف  ١  ٢  ٣   ٤  ٥   ٦   ٧   ٨   ٩   ١٠