|
||||||||
![]() |
||||||||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
|
|||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
||
|
ئاشكرابوونی تۆڕێکی په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی شاز |
||
|
ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی سێكسی شاز له ناو ڤاتیكان، فه‌زیحه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت خوێنه‌ری وتاره ئاینیه‌كانی ناو ڤاتیكان و كه‌سێكی ناو ستافی تایبه‌تی خودی پاپای تێدایه. پۆلیسی ئیتاڵیا بوونی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی سێكسی شازی له ناو ڤاتیكان ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ره‌سمی خسته‌روو وه‌كو تۆماری ده‌نگی كه له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كه له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه‌دا ئه‌نجامدراوه و پۆلیس تۆماری كردووه. پۆلیسی ئیتالیا ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه تۆڕه سێكسواڵه‌كه "تۆماس شندو ئایهیم"ی خوێنه‌ری وتاره ئاینیه‌كانی ڤاتیكان و "ئه‌نجیلیۆ بالدوچی" فه‌رمانبه‌ر له حاشیه‌ی پاپای ڤاتیكانی تێدایه و دوای ئه‌وه‌ی گوێ له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كانی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه گیراوه، تۆڕه‌كه‌یان به‌ته‌واوی بۆ ئاشكرا بووه. پۆلیسی ئیتالیا روونیشیكرده‌وه" تۆڕه‌كه به‌هۆی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی پۆلیسه‌وه ئاشكرا بوو كه ده‌كرا بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی كه‌له‌چه‌ند سه‌فقه‌یه‌كی حكومیدا كرابوون، كه خودی بالدوچی سه‌رپه‌رشتی دیاریكردنی كۆمپانیا براوه‌كانی ده‌كرد به گرێبه‌سته‌كان". دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی چاودێری په‌یوه‌ندیه‌كانی پاڵدوچی كردووه تۆڕه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بۆ ئاشكرا بووه، بالدوچیش له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی ناودار به"خانه‌دانانی خاوه‌ن قه‌داسه‌ت"كار ده‌كات، كه‌له‌چه‌ند پۆستێكی شه‌ره‌فیدا له‌ڤاتیكان كار ده‌كه‌ن به‌بێ مووچه، كاره‌كانیشیان خۆی له‌پێشوازیكردن له‌سه‌رۆكی وڵاتان‌و حكومه‌ته‌كان ده‌بینێته‌وه كه دێن بۆ لای پاپا. پۆلیسی ئیتالیا بالدۆچی‌و سێ فه‌رمانبه‌ری تری ناو ڤاتیكان‌و بزنسمانێكی ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانیكردن بۆ بردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی حكومی، به‌رتیله‌كانیشیان به‌سێ شێوه وه‌رگرتووه كه ئه‌وانیش"پاره‌و دیاری‌و خزمه‌تی سێكسی"ن. لای خۆیه‌وه "فرانكۆ كوبی" پارێزه‌ری بالدۆچی نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئاشكرا كردنی سه‌فقه سێكسیه‌كانی بالدۆچی ده‌ربڕی وتی"ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسیه‌و پێویست ناكات بخرێته ناو لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه". |
||
|
|
||
|
|
||
| ئەرشیف ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ |
|
|