|
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى نه‌رویجی ده‌ریخستووه كه چێشت لێنان
به به‌كارهێنانى غاز ، ئه‌گه‌رى تووشكردنى مرۆڤ به مه‌ترسی
شێرپه‌نجه به‌رز ده‌كاته‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى
له ڕێگاى كاره‌باوه خواردن لێده‌نن .
مالپه‌ڕی "هێلس داى نیۆز"ى ئه‌مریكى له‌سه‌ر زارى توێژه‌رانى
بلاوكرده‌وه كه چێشت لێنان له ڕێگاى كاره‌باوه مه‌ترسی زۆر
كه‌متره له غاز ، وه ئه‌و چێشت لێنه‌رانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى
ماله‌كانیاندا كارده‌كه‌ن ، زیاتر له جگه‌ره‌كێشان تووشی
شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه .
كریستین
سگاستاد سه‌رۆكى لێكۆلینه‌وه‌كه له زانكۆى زانستى ته‌كنه‌لۆژیاى
نه‌رویجى له شارى تروندهایم ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه چێشت لێنان
له‌ناو ماڵدا مه‌ترسی كه‌مترى هه‌یه ، به‌لام كاركردن له
ده‌ره‌وه‌ى ماڵ مه‌ترسی زیاترى هه‌یه .
هه‌روه‌ها
توێژه‌ران ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن ، كه زیاتر گرنگى به
به‌كارهێنانى ته‌باغى كاره‌باى بده‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌ترسی
به‌دووربین . |