|
||||||||
![]() |
||||||||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
|
|||
|
|
||||||||
|
|
|
|
|
|
||
|
چاره‌كی دانیشتوانی جیهان باوه‌ڕیان وایه شوێنی "ژن" ماڵه‌وه‌یه |
||
|
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی كۆمپانیایان تیا ده‌ركه‌وتووه‌و نیوه‌ی هێزی كاری جیهان بێكده‌هێنن ، به‌ڵام راپرسیه‌كی جیهانی رای گشتی ده‌ریخستووه یه‌ك كه‌س له چوار كه‌سدا له‌جیهان بڕوایان وایه ژنان شوێنیان ماڵه نه‌ك ده‌ره‌وه‌ی ماڵ. به‌پێی راپرسیه‌ك كه ئاژانسی "رۆیته‌رز"و په‌یمانگای "ئیبسۆس" ئه‌نجامیانداوه‌و له‌رۆژی جیهانی ژناندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداربوونه له‌راپرسیه‌كه‌دا پێیان وایه ژن شوێنی ماڵه نه‌ك ده‌ره‌وه. نزیكه‌ی 24 هه‌زار كه‌س به‌شداریان له‌راپرسیه‌كه‌دا كردووه كه‌له 23 وڵات‌دا كراوه‌و به‌م شێوه‌یه " هیند 54% " ، (توركیا 52%)، "ژاپۆن 48" ، چین‌و روسیا‌و مه‌جه‌ر (34%) ، كۆریای باشور "33%". راپرسیه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 تا 34 ساڵه زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دان كه ژنان شوێنیان ماڵه‌وه‌یه، كه ئه‌مانیش توێژی گه‌نجانن، ئه‌و بۆچوونه‌ش نزیكه له‌بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 34 ساڵه‌وه‌یی‌و زیاتر په‌یوه‌ستن به كه‌لتورو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. راپرسیه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه رێژه‌ی 74%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی راپرسیه‌كه گرتوونیه‌تیه‌وه بڕوایان وایه كه بێگومان ژن شوێنی ماڵه‌وه‌یه نه‌ك ده‌ره‌وه. |
||
|
|
||
|
|
||
| ئەرشیف ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ |
|
|